یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دادگایی کردن و بە سزا گەیاندنی حەمیدی نووری،سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ گەلانی ئێران

دادگایی کردن و بە سزا گەیاندنی حەمیدی نووری،سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ گەلانی ئێران

خەبات مێدیا: رۆژی پێنج شەممە 8ی بانەمەڕی 1401، کریساتینا لیندۆف کارێلسۆن دادستانی دادگای سوئید داوای سزای هەتاهەتایی بۆ حەمیدی نووری کرد.
حەمید نوری لە تاوانباران و جەللادەکانی ڕژیمی ئێران کە یەکێکە لەبەرپرسانی ئیعدامە بەکۆمەڵەکان بەتایبەت ئێعدامی بەکۆمەڵی ئەندامانی سازمانی موجاهدین و زیندانیانی سیاسی دیکەی پێکهاتە نەتەوەییەکانی ئێران و کوردستان لە هاوینی ١٣٦٧ کە چەند کادر و پێشمەرگەی بەنرخ و خۆڕاگری سازمانی خەبات بە ناوەکانی شەهیدان عەبدوڵڵا هەمزە، خەلیل جەعفەری، غەفور ئەحمەدی، تاهیر ئەحمەدی و حەسەن سەلیمی لە ریزی ئەو ئێعدامکراوانەدا بوون.
دادستانی دادگای سوئید داوای بەند کردنی هەتا هەتایی بۆ حەمید نوری لەسەر بنەمای ئەنجامدانی "تاوانی جەنگی" و کوشتنی بە ئانقەست" پێشکەش کردوە.
دادگایی کردنی حەمیدی نووری یەکێک لە دەستیارانی هەیئەتی مەرگ پرۆسەیەکی چەند مانگەیە و بە بەشداری و شەهادەتی دەیان کەس لە زیندانیانی سیاسی پێشوو و خانەوادەی قوربانیانی کوشتاری هاوینی 67 و شاهیدەکان لە ڕیزەکانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران بەرێوەچوو، هاوکات رۆژانە و لە کاتی بەرێوەچوونی دادگایی ناوبراودا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی و ئەندامان و لایەنگرانی مقاومەتی سەرانسەری ئێران و ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات گردبوونەوە و ئاکسیۆنیان بەرێوەدەبرد و خوازیاری سزادانی باقی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی و بکەرانی جینایەتە جیاجیاکان دژ بە خەڵک و ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران بوون.
رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات سپاس و پێزانینی هەیە بۆ هەموو ئەو تێکۆشەرانەی بۆ سەرکەوتنی پرسی دادگایی حەمیدی نووری شەونەخوونیان کێشا بەتایبەت بەرپرس و ئەندامانی سازمانی موجاهدین و مقاومەتی ئێران. داوای زیندانی هەتاهەتایی بۆ حەمیدی نووری سەرکەوتنێکی دیکەی بزوتنەوەی دادخوازی دژ بە رژیمی تاوانکاری ئاخوندیە و سەرەتایەکی باشە بۆ ناساندن و دادگایی کردنی باقی تاوانبارانی کوشتاری 67 و تێکڕای تاوانەکانی رژیمی ئاخوندی و دەست و پێوەندەکانی لە کوردستان و ئێران.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
رێکخستنی دەرەوە
10ی بانەمەڕی 1401ی هەتاوی


2 ساڵ و 1 مانگ و 1 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دادگایی کردن و بە سزا گەیاندنی حەمیدی نووری،سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ گەلانی ئێران

دادگایی کردن و بە سزا گەیاندنی حەمیدی نووری،سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ گەلانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن