یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێوەری چارەڕەشی بۆ بەڕزترین ئاست لە ساڵەکانی رابردو گەیشتووە

پێوەری چارەڕەشی بۆ بەڕزترین ئاست لە ساڵەکانی رابردو گەیشتووە

خەبات مێدیا: پێوەری چارەڕەشی لە ساڵی 1374بازدانێکی کەم وێنەی بە ژمارەی 59,7 لەسەد بەخۆوە بینی و ئێستاش جارێکی تر ئەم بژاردەیە بە بەرزترین ئاست لە ساڵەکانی رابڕدو گەیشتووە. لێکۆلێنەوەکان لە پێوەری چارەڕەشی نیشان دەدات کە بارودۆخی چاک بژێوی ئێرانیەکان لە ناخۆشترین ڕۆژەکانی خۆی دایە بە دڕێژایی زیاتر لە25 ساڵی رابردو. ئەم پێوەرە لە کۆتایی ساڵی 1400 بە ئاستی 49,4 لەسەد گەیشتووە کە نیشان لە زۆڕ بوونی تێچووی ئابوری و کۆمەڵایەتی خەڵک بووە.
ناوەندی سەرژمێری ئێران لەم ماوەدا نرخی بێکاری ساڵی 1400ی بڵاو کردەوە و رایگەیاند ئەم نرخە بە کەم بوونەوەی لە بەراورد بە ساڵی پێشتر بە 9,2 لەسەد گەیشتووە . بەڵام گەیشتنی نرخی بێکاری بە 9,2 لەسەدی لە پەنای هەڵاوسانی زیاتر لە 49 لەسەد ، دیمەنێکی شیاو لە بارودۆخی پێوەری چارەڕەشی نیشان نادات.
پێوەری چارەڕەشی کە لە هەڵسەنگانی دوو نرخی هەڵاوسانی ساڵانە و نرخی بێکاری ساڵانە بە دەست دێت ، ئێستا بە سنووری 49,4 لەسەد گەیشتووە. لێژایی توندی هەڵاوسان توانیویەتی کەمبونەوەی نرخی بێکاری لە ساڵی رابردوو لە ژێڕ کاریگەری دانێ و زۆربونی ئاستی پێوەری چارەڕەشی بە دوادابێ.

پێوەری چارەڕەشی کە بە شێوەی گشتی دیمەنی خۆش بژێوی کۆمەڵگا نیشان دەدات،ئێستا لە بەرزترین ئاستی خۆی له 25ساڵی رابڕدوو دایە. پێوەری چارەڕەشی لە ساڵی 1374بازدانێکی کەم وێنەی بە ژمارەی 59,7 لەسەد گەیشت و ئێستا بەڕز بوونەوەی بەردەوامی هەڵاوسان،جارێکی تر ئەم ژمارەی بە بەڕزترین ئاستی ساڵانی ڕابردو گەیاندوە.

سەرژمێری ناوەندی زانیاری رێکاری وەزارەتی کار نیشانی دەدات لە جۆزەردانی ساڵی پێشوو، نێوەنجی نرخی 87,5 لەسەد لە کەلوپەلی خۆڕاکی و کەلوپەلی ناوماڵ لە ئاستی قەیراناوی نرخەکان تێپەڕ بووە. ئەم بارودۆخە بەو مەعنایەیە کە نرخی کەلوپەل لە کۆنتڕۆڵ دەرچوە و بە بەرزبونەوەی هەڵاوسانی زۆرتر کۆتایی دێ.
تێپەڕ بوونی 87,5 لەسەد لە کەلوپەلی خۆراکی لە ئاستی قەیران تەنیا یەک دیمەن لە بارودۆخی خراپی هەڵاوسان نیشان دەدات. بەرزبوونەوەی خێرای نرخەکان لە بەشەکانی دیکە وەکو ماڵ ، نەخۆشخانە و دەرمان ، پەروەردە و هاتووچۆش داوێنی بنەماڵە ئێرانیەکانی گرتۆتەوە.
لە ئێستاش دا سیاسەتەکانی حکوومەت بە لابردنی بڕە پارەی پاشەکەوتی کەل وپەلە بنچینەییەکان و بەرزبوونەوەی نرخەکان، نیشانی ئەوەیە کە دەبێ لە چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە مانگەکانی داهاتوو ببین.


1 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێوەری چارەڕەشی بۆ بەڕزترین ئاست لە ساڵەکانی رابردو گەیشتووە

پێوەری چارەڕەشی بۆ بەڕزترین ئاست لە ساڵەکانی رابردو گەیشتووە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن