یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوشتنی دوو میرمنداڵی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم

کوشتنی دوو میرمنداڵی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم

خەبات مێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری کوردپا, هێزەکانی پۆلیسی رژیم شەوی نوهەمی گەلاوێژ لە جادەی خۆڕەم ئاوا تەقەیان لە ئۆتومبیلی هاووڵاتیێک بە ناوی ڕەحمان ڕاشدی مەنش کردووە کە لە ئەنجام دا دوو میرمنداڵ کە ئەندامی خانەوادەکەی بوون کوژراون.
بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەیێکی ئاگادار, "مەهدی" و "مەتین" ڕاشدی مەنش تەمەن ۹ و ۱۳ ساڵ, خەڵکی قیقلەی سەر بە مەریوانی پارێزگای سنە, لە ئەنجامی ئەم کارەدا گیانیان داوە.
بەپێی وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە, هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم بەبێ ئاگادارکردنەوە, لە بازگەی فیروزئاوا تەقەیان لەم ئۆتومبیلە کردووە.
ناوبراو هەروەها وتی دۆخی تەندروستی "ڕەحمان" و "هۆما", دایک و بابی ئەم منداڵانەش مەترسیدارەو تا ئیستەش هۆکاری تەقە کردن لەم ئۆتومبیل و خانەوادەیە نادیارە.


1 ساڵ و 10 مانگ و 18 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی دوو میرمنداڵی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم

کوشتنی دوو میرمنداڵی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن