یه‌ک شه‌مه‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئانتونی بلینکن دەڵێت ڕژیمی ئاخوندی لە خەڵکی ئێران حاڵی نییە

ئانتونی بلینکن دەڵێت ڕژیمی ئاخوندی لە خەڵکی ئێران حاڵی نییە

خەباتمێدیا: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە خەڵکی ئەو وڵاتە حاڵی نییە و لێیان تێیناگات و هەوڵی ئەوە ئەدات کێشەکانی ناوخۆی خۆی بە وڵاتانی ئەمریکایی و ئورووپایی پەیوەند بدات.
ئانتونی بلینکن ڕۆژی چوارشەممە ۹ی سەرماوەز لە لێدوانێکدا لەگەڵ تۆڕی "ئێن بی سی" وتی: گرینگتر لە هەموو چتێک ئەوەیە کە ئەوەی لە ئیران ڕوو ئەدات پەیوەندی بە ناوخۆی ئەو وڵاتە هەیە و بەبۆنەی داهاتووی وڵاتەکەی خۆیانە و ئێمە تێدا بەشدار نین. بەڵام حکومەتی ئێران هەوڵ ئەدات بۆ بەلاڕێ بردنی ناوەڕۆکی بابەتەکە وڵاتانی ئێمە تاوانبار بکات و تۆمەت لە ئەمریکا و ئورووپا ئەدات کە هاندەری ئەو خەڵکەین.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی کە واشینگتون هەوڵی داوە تا جگایەک کە بۆی بکرێت ئەو کەسانەی کە سەرکوتی ئازادییەکانی خەڵک دەکەن و ژنانی ئەو وڵاتە سەرکوت و چەوساوە دەکەن بخاتە بەر گەمارۆکەکانی خۆی.
بلینکن پاشان باسی لە بڕیارەکانی کۆشکی سپی کرد و بە ئاماژەدان بە ئاسانکاری بۆ دەستپێیگەیشتنی خەڵکی ئێران بە ئینترنت وتی کە واشینگتون بۆ ئەوە هەواڵ ئەدات تا ئێرانیەکان بتوان پێکەوە و لەگەڵ دونیای دەرەو پەیوەندییان هەبێ.
ئانتونی بلینکن هەروەها لە وتووێژێکی دیکەدا لەگەڵ "سی ئێن ئێن" وتی من وا بیردەکەمەو کە جیهان بەدروستی دەزانێت لە شەقامەکانی ئێران و سەرانسەری ئەو وڵاتە چی ڕوو ئەدات و لاوانێکی زۆر بوێریان هەیە و لێوانلێون لە ژنانێک کە بۆ ماف و ئازادییەکانی خۆیان خەبات دەکەن.
بلینکن وتی کە ئێران هەوڵی زۆرتر بۆ پەرەپێدان و بەربڵاوتر کردنی بەرنامە ناوکەییەکانی ئەدات و ئێمە و هاوبەشەکانمان پێمان وایە ئەگەر ئێران بیهەوێت هەنگاوی زۆرتر بۆ تۆکمەکردنی ئۆرانیۆم هەڵبگرێ ئێمە ئامادەین جوابی بدەینەوە.


2 ساڵ و 6 مانگ و 10 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئانتونی بلینکن دەڵێت ڕژیمی ئاخوندی لە خەڵکی ئێران حاڵی نییە

ئانتونی بلینکن دەڵێت ڕژیمی ئاخوندی لە خەڵکی ئێران حاڵی نییە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن