یه‌ک شه‌مه‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رەشبگیری لە شارەکانی کوردستان درێژەی هەیە

رەشبگیری لە شارەکانی کوردستان درێژەی هەیە

بەپێی هەواڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی بەردەوامن لە رەشبگیری و راوەدوونانی دانیشتوانی کوردستان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەعات 11:15ی رۆژی دووشەممەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی رژیمی لە شاری بانە هاووڵاتیەکی ئەو شارەیان بە ناوی وادی قادریان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.
وادی قاردیان برای وریا قادریانە کە چەند رۆژ لەوە پێش ناوبراویش لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کرابوو و ئێستایش هیچ زانیاریە لە بارەی چارەنووسی وریایش بە خانەوادەکەی نەدراوە.
لەم یەک حەوتووەی دواییدا هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی لە شار و ناوچەکانی کوردستان دەستیان داوەتە رەشبگیری و راوەدوونانی هاووڵاتیان.


2 ساڵ و 6 مانگ و 2 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رەشبگیری لە شارەکانی کوردستان درێژەی هەیە

رەشبگیری لە شارەکانی کوردستان درێژەی هەیە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن