یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

منداڵان لە گرتووخانەکانی ئێران شکەنجە ئەدڕێن

منداڵان لە گرتووخانەکانی ئێران شکەنجە ئەدڕێن

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ۱۴۰۱ی هەتاوی، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە شکەنجەی توندی منداڵانی گیراو لە سەردەمی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات و بەکرێگیراوە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بڵاو کردەوە.
ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتەکەیدا کە بە بۆنەی شەشەمین مانگ لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی "هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات و ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە دژی منداڵان چەندین شکەنجەی ترسناک و لەوانە لێدان، قامچی، تەزووی کارەبا، دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی یان بەکارهێناوە.
لەم ڕاپۆرتەدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە گێڕانەوەی حەوت منداڵ و ١٩ شایەتحاڵ و دوو پارێزەر و ١٧ زیندانی گەورە ساڵ کە لەگەڵ منداڵە گیراوەکان دا ڕاگیراون، نووسیویەتی کە دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی دیکە لەوانەش تەزووی کارەبا بۆ ئەندامی زاوزێ و هەڕەشەی دەستدرێژی و لەسێدارەدان لەنێو ئەو شێوازانەدا بوون کە بریکارەکانی حکومەت بە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاریان هێناوە بۆ زەلیلکردن و سزادان و بەدەستهێنانی دانپێدانان لە منداڵانی گیراو.


1 ساڵ و 2 مانگ و 16 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

منداڵان لە گرتووخانەکانی ئێران شکەنجە ئەدڕێن

منداڵان لە گرتووخانەکانی ئێران شکەنجە ئەدڕێن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن