پێنچ شه‌مه‌ 

19 خه‌رمانان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فاتمە سپێهری لە زینداندا بۆ جاری سێیەم نەشتەرگەری بۆ کرا

فاتمە سپێهری لە زینداندا بۆ جاری سێیەم نەشتەرگەری بۆ کرا

خەباتمێدیا: ئەسغەر سپێهری، برای فاتمە سپێهری زیندانی سیاسی، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک نەشتەرگەرییەکەی بۆ خوشکەکەی ڕاگەیاند و نووسی; یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ ی بانەمەڕ، فاتمە سپێهری خوشکم لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بۆ جاری سێیەم بەهۆی گرێیەک لە دەستی چەپیدا نەشتەرگەری بۆ کرا.
خوشکەکەم پێویستی بە چارەسەری فیزوتراپیی هەیە و بەپێی بۆچوونی پزیشکەکە نابێت لەژێر فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی دا بێت کە بەهۆی زیندانەوە دروست دەبێت. پێویستە مۆڵەتی پێ بدرێت تا لە ماڵەوە چاک بێتەوە.
خوشکەکەم بەهۆی نەخۆشی شەکرە پێویستی بە خۆراکی گونجاوە و هەروەها فشاری خوێنی هەیە.
دوای ئەوەی خوشکەکەم لە ٣٠ ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو گیراوە، بەهۆی ئازارە زۆرەکەی دەستییەوە، چەند جارێک دەرزی کۆرتۆنی لێدرا تا ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم نەشتەرگەری بۆ کرا


3 ساڵ و 4 مانگ و 8 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فاتمە سپێهری لە زینداندا بۆ جاری سێیەم نەشتەرگەری بۆ کرا

فاتمە سپێهری لە زینداندا بۆ جاری سێیەم نەشتەرگەری بۆ کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن