خەباتمێدیا: گەڵاڵەی بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی سوید پەسەند کرا. هەموو لایەنەکانی پەرلەمانی سوید واتە هەر ٣٤٩ ئەندامی ئەو پەرلەمانە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی بانەمەڕ، دەنگیان بەو گەڵاڵەیە دا کە داوا لە حکومەتی ئەم وڵاتە دەکات، سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە چوارچێوەی یهکێتی ئهوروپا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
ئەم گەڵاڵەیە لە لەلایەن کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی سویدەوە ئامادە کراوە، تێدا پێشنیار کراوە کە پەرلەمان داوا لە حکوومەتی ئەم وڵاتە بکات، بە کۆدەنگی یەکیەتیی ئەوروپا، سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران وەک ڕێکخراوێکی ترۆریستی بناسێنێت.