یه‌ک شه‌مه‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا

پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا

خەباتمێدیا: ناسنامەی ئەو کوڕە لاوە کە لەژێر شکەنجەی ئەفسەرانی بنکەی ١٢ی پۆلیسی ڕژیم و دامەزراوەی ترۆریستی ئیتلاعاتی بوشێهردا شەهید کراوە، "حوسێن نەورۆزی" تەمەن ٢٠ ساڵ، کوڕی یەعقووب و دانیشتووی شاری دەبیران لە پارێزگای فارس، ڕاگەیەندراوە.
دەگوترێ ئەم گەنجە کرێکاری وەرزی کاری تەماتە هەڵگرتن لە ناوچەکانی کازروون بووە، کە لەلایەن بەکرێگیراوانی پۆلیسەوە دەگیرێت و دوای شکەنجەدان بەهۆی دانپێدانانی زۆرەملێ بۆ ئیتلاعاتی ترۆریستی بوشێهر گوازراوەتەوە.
باوکی حوسێن بۆ بەدواداچوون سەردانی دامەزراوەی ترۆریستی ئیتلاعاتی بوشێهر دەکا، کاتێک کاریگەرییە سەختەکان و شوێنی شکەنجەدان لەسەر جەستەی کوڕەکەی دەبینێ و داوای ئازادکردنی دەکا، ڕووبەڕووی هەڕەشەی توندی بەرپرسی ئیتلاعاتی ترۆریستی بوشێهر دەبێتەوە.


2 ساڵ و 7 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا

پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن