یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم، بە لێدان و شکەنجە ئێسکی چەند شوێنێکی کۆڵبەرێکیان شکاند

هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم، بە لێدان و شکەنجە ئێسکی چەند شوێنێکی کۆڵبەرێکیان شکاند
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم، لەدوای بەستنی چاو، دەست و پێی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز، بەناسناوی بێهنام شەریفیان، بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە لێیان داوە و بەوهۆیەوە چەند شوێنێکی جەستەی شکاوە.
ئەم هێزە ترۆریستانە  تەقەیان لەناوبراو کردووە و  لاقی بەسەختی بریندار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێ شەممە 10ڕێبەندانی 1402ی هەتاوی، بێهنام شەریفیان، کۆڵبەری تەمەن 30ساڵ و خەڵکی شاری سەقز  لە مەرزی هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی  هێزەکانی ڕژیم لاقی بەسەختی بریندار کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهنام شەریفیان بۆ چارەسەری پزێشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و بەوتەی پزیشکەکان ئەم کۆڵبەرە پێویستە چەندین نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

4 مانگ و 1 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم، بە لێدان و شکەنجە ئێسکی چەند شوێنێکی کۆڵبەرێکیان شکاند

هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم، بە لێدان و شکەنجە ئێسکی چەند شوێنێکی کۆڵبەرێکیان شکاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن