یه‌ک شه‌مه‌ 

16 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆکوشتنی لاوێکی بەندکراوی شۆڕشی ژینا پاش ئازاد کرانی لە بۆکان

خۆکوشتنی لاوێکی بەندکراوی شۆڕشی ژینا پاش ئازاد کرانی لە بۆکان
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ناوخۆی وڵاتەوە بە ناوەندی هەواڵدەری خەباتمێدیا گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممه ۲۹ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، لاوێکی  خەڵکی بۆکان بەناوی ئاریەن یاوەری پاش شەش مانگ بەندکران کە بە بارمتە ئازاد کرابوو،  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناوبراو یەکێک لەو کەسانە بووه کە بەهۆی بەشداری و ڕۆڵگێڕان لە شۆڕشی ژینادا لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم گیرا بوو وە بە وتەی دۆستان و کەسانی نزیکەوە، ناوبراو لە ماوەی بەندکرانی دا شکەنجەیەکی زۆر درا بوو وە تەنانەت باس لەوەش دەکەن کە ئازاری جنسی دراوە. هەر بەم هۆیانەوه ئەم لاوە پاش ئازادکرانی بە هۆی  ئەو گشتە شکەنجەو دەست درێژیەی  کراوەتە سەری، وای کردوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ. 
شایانی باسە کە هەتا ئێستا چەندین هەواڵ بڵاو کراونەتەوەو ڕاپۆرتی ئەوە دراوە کە کەسانێک کە لە شۆڕشی ژینادا گیراون، پاش ئازاد کرانیان بە هۆی ئەوەی بەسەریاندا هاتوەو ئەو ئازار و شکەنجانەی کە دراون، خۆیان کوشتوەو کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.

17 ڕۆژ و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆکوشتنی لاوێکی بەندکراوی شۆڕشی ژینا پاش ئازاد کرانی لە بۆکان

خۆکوشتنی لاوێکی بەندکراوی شۆڕشی ژینا پاش ئازاد کرانی لە بۆکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن