یه‌ک شه‌مه‌ 

23 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پشتیوانی خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی لە دینا قالیباف 

پشتیوانی خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی لە دینا قالیباف 
دەنگی خەباتی کوردستان

ژمارەیەک لە چالاکانی خوێندکاری زانکۆی بەهەشتی تاران بە دانان و بڵاو کرانی چەند وێنەیەک هۆی دواخستنی ئازادکردنی دینا قالیباف یان بە ئازایەتییەکەی لە ئاشکراکردنی بەکرێگیراوانی پۆلیسی ڕەوشتی ڕژیم ناوبرد  پشتیوانی خۆیان لە ئەم ڕۆژنامەنووسە ڕاگەیاند.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، دینا قالیباف بە تۆمەتی ساختەی ئاشکراکردنی هێرشی بەکرێگیراوانی گەشتی ئیرشادی ڕژیم، لە تاران گیراو بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
 ڕۆژی دووشەممە ٣ی بانەمەڕ، لە کاتێکدا نامەی ئازادکردنی ئەم ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆی بەهەشتی تاران گەیشتە دەستی و لە زیندان ئازاد کرا، دوای چەند سەعاتێک گەڕێنرایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین.
 پاشان، ڕاگەیەندرا کە سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم بەو هۆیەوە ئازادکردنی دینا قاڵیبافی دواخست و دۆسیەیەکی نوێیان بۆی ساختەکاری کردووە.

14 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشتیوانی خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی لە دینا قالیباف 

پشتیوانی خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی لە دینا قالیباف 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن