یه‌ک شه‌مه‌ 

30 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواکاری دایکی کەیوان ڕەشوزادە بۆ ڕزگارکرانی کوڕەکەی

داواکاری دایکی کەیوان ڕەشوزادە بۆ ڕزگارکرانی کوڕەکەی
دەنگی خەباتی کوردستان

نازدار ڕودساز، دایکی کەیوان ڕەشوزادە، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ، کە پێنجەمین ساڵی لە زینداندا لەم شارە بەسەر بردووە و لەم دواییانەدا بە توندی ئەشکەنجە دراوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت؛
من دایکی کەیوان ڕەشوزادەم، کوڕەکەم ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ناڕەوا بەسەریدا سەپاوە، ٥ ساڵ لەو سزایەی تێپەڕاندووە، بەڵام کەس گرنگی بە دۆخی نادات، دەچمە لای بەناو دادوەری نازر، بەڵام هیچ گرنگی پێی نادات، دەچمە ئیدارەی ئیتلاعات دەڵێن ئێمە هیچ زانیارییەکمان نییە و دەستوەردان لەم بابەتەدا ناکەین، سەرۆکی زیندان و دادوەری نازر ئاگاداری دۆخی ئەو هەن.
هەروەها دەڵێت بەرپرسانی زیندان لە کوڕەکەیان داوە، پاسەوانانی زیندان هاتوون، دەست و قاچیان بەستووە و لێیان داوە، مل و سەر و دەستیان شکاندووە. لەو كاتەوە ئاو و خواردنی نەخواردووە، باوکی کەیوان نەخۆشە، دایکی ئەم منداڵەش نەخۆشە، بێ سەرپەرشت ماوینەوە، ئێمە بێتاوانین، کەس بە دەردی ئێمە نازانێت و  نازانین چی بكەین.

19 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری دایکی کەیوان ڕەشوزادە بۆ ڕزگارکرانی کوڕەکەی

داواکاری دایکی کەیوان ڕەشوزادە بۆ ڕزگارکرانی کوڕەکەی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن