یه‌ک شه‌مه‌ 

30 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڵاوکرانی ڕاپۆرتێک لەسر لەسێدارەکان بە دەستی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێران 

بڵاوکرانی ڕاپۆرتێک لەسر لەسێدارەکان بە دەستی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێران 
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئێران بڵاو کراوەتەو، لە دوو حەوتووی کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا واتە لە ١٣ی خاکەلێوەوە هەتا ١٢ی بانەمەڕ، ٧١ کەس لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئێران لەسێدارە دراون.
هەر بە وتەی ئەم ڕێکخراوە لە نێوان ئەو ٧١ بەندکراوەی کە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەدا لە ٢٤ بەندیخانەی جیاوازدا لە سێدارە دراون، ٦٣ کەسیان تەنیا لە دوو حەوتووی کۆتایی مانگی ڕابردوودا لەسێدارە دراون.
ڕێکخراو ڕایگەیاندووە کە شەپۆلی لەسێدارەدانەکان بەدەستی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە مانگی خاکەلێوەدا دوای وەستانێکی کەم بەهۆی پشووی نەورۆز و ڕەمەزانەوە بە خێرایییەکی بێوێنەوە دەستی پێکردووەتەوە.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ماوەی ٤ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا واتە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیەوە،  ١٧١ کەس لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئێران لە سێدارە دراون.

13 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاوکرانی ڕاپۆرتێک لەسر لەسێدارەکان بە دەستی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێران 

بڵاوکرانی ڕاپۆرتێک لەسر لەسێدارەکان بە دەستی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێران 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن