یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا دەڵێت پاکستان دەبێ دەرئەنجامەکانی هاوکاریی بازرگانی لەگەڵ رژیمی ئێران لەبەرچاو بگرن

ئەمریکا دەڵێت پاکستان دەبێ دەرئەنجامەکانی هاوکاریی بازرگانی لەگەڵ رژیمی ئێران لەبەرچاو بگرن
دەنگی خەباتی کوردستان

وێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی لە ناوخۆی ئێرانەوە بۆ پاکستان، روو لە دەسەڵاتدارانی پاکستانی وریایی دا کە مەترسییەکانی ئەو جۆرە هاوکارییە بازرگانییانە لەگەڵ رژیمی ئاخوندی ئێران دەبێ لەبەرچاو بگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکانی پاکستان، "دەڵاڵەکان لە ئێران" لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بەنزین و سووتەمەنیی گازۆیلیان بە قاچاخ بردووە بۆ پاکستان.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لە ٢٠٠ دەڵاڵ و قاچاخچی کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە دەسەڵات دارانی رژیمی ئێران لە شێوەی بەرتیلدا سوود لەم کارە وەردەگرن.
بە پێی ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکانی پاکستان، قاچاخی سوتەمەنیی لە ئێران بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵی ڕابردوودا ٨٢٠ ملیۆن دۆلار زیانی بە خەزێنەی ئەو وڵاتە گەیاندووە.

17 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا دەڵێت پاکستان دەبێ دەرئەنجامەکانی هاوکاریی بازرگانی لەگەڵ رژیمی ئێران لەبەرچاو بگرن

ئەمریکا دەڵێت پاکستان دەبێ دەرئەنجامەکانی هاوکاریی بازرگانی لەگەڵ رژیمی ئێران لەبەرچاو بگرن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن