یه‌ک شه‌مه‌ 

27 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی پۆلیسی فەتا لە خەڵک

هەڕەشەی پۆلیسی فەتا لە خەڵک
دەنگی خەباتی کوردستان

پاش کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتێری هەڵگری ئیبراهیم ڕەئیسی و شاندەکەی و پشتڕاستبوونەوەی هەواڵی مردنی ئەو جەلادە دژە مرۆڤە کە بووە هۆی خۆشی لە دڵی خەڵکی مەزڵومی وڵات، پۆلیسی فەتای ڕژیم دەستی بە هەڕەشەکردن لە خەڵکی ئێران کردووە.
بەپێی هەواڵەکان ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی بانەمەڕ۱۴۰۳، پۆلیسی فەتا لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای ترساندنی خەڵک بە چاوەدێریکردنی ماڵپەڕەکانیان لەلایەن ئەم ناوەندەوە سەرکەوتکەرەوە، ڕایگەیاندووە کە "پۆلیسی فەتا بە وردی چاوەدێریی دنیای مەجازی دەکات و لە وەها دۆخێکدا لە بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵ و ناوەرۆکێک کە بە جۆرێک دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی گشتیی خەڵک، خۆ ببوێرن.
دیارە کە ئەم هەڕەشەی پۆلیسی فەتا لە کاردانەوە بە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە کە لە دوێنێوە و پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی ڕەئیسی، دەستیان بە بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی گاڵتەجاڕ و پێکەنیناوی و هەروەها دەربڕینی خۆشحاڵی لە ڕووداوەکە کردبوو.

26 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڕەشەی پۆلیسی فەتا لە خەڵک

هەڕەشەی پۆلیسی فەتا لە خەڵک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن