یه‌ک شه‌مه‌ 

27 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڵاوکرانی هەواڵێک لە گوماناوی بوونی مردنی ڕەئیسی جەلاد

بڵاوکرانی هەواڵێک لە گوماناوی بوونی مردنی ڕەئیسی جەلاد
دەنگی خەباتی کوردستان

"قەدیر مەرجان"، ڕۆژنامەنووسی تورک لە ڕاپۆرتێکدا بۆ کەناڵی  ئەی تی ڤی تورکی، ئاماژە بە خاڵی گرنگ دەكات کە دەتوانێت بەشێک لە نەهێنیەکانی مردنی گوماناوی ڕەئیسی و هاوڕێیەکانی ئاشکرا بکات.
ناوبراو دەڵێ پاشماوەی هیلی کۆپتەرەکە لە نێوان دوو شاخدا دۆزراوەتەوە. كاتێك لەوێ سەردەكەوتین هەوا تەم و باران دەباری. بینینمان کەم بوو و گەڕان قورستر بوو.
دەشڵێت ئەو ناوچەیە ئەمن و پارێزراو بوو، لەبەرئەوەی ئێمە هاووڵاتیی تورکیە بووین و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێکینجی خەریکی گەڕان بوو، ڕێگەمان پێدرا لەوێ بین و لە یەکەم کەسەکان بووین گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە.
دەڵێ ڕەنگە شتێک لە ئاسماندا بەر كۆپتەرەكە کەوتبێ و کەوتبێتە خوارەوە.
پێشکەشکارەکە لێی دەپرسێت بۆ وا بیر دەکەیتەوە؟ چۆن هیلی کۆپتەرەکە تێکچووە؟ ئایا سەرنجی هیچ شتێکت داوە؟
قەدیر دەڵێ، بەشەکانی کۆپتەرەکە زۆر لەیەکەوە نزیک بوون و تەواوی تیژڕەوی شوێنی ڕووداوەکە نزیکەی ١٠ مەتر بووە، بەو جۆرەی كە كۆپتەرەكە سووتاوە، پێموایە لەئاسماندا تێكچووە و کەوتووەتە خوارەوە.

24 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاوکرانی هەواڵێک لە گوماناوی بوونی مردنی ڕەئیسی جەلاد

بڵاوکرانی هەواڵێک لە گوماناوی بوونی مردنی ڕەئیسی جەلاد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن