یه‌ک شه‌مه‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەردانی سازمانی خەبات بۆلای وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەردانی سازمانی خەبات بۆلای وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

خەباتمێدیا: رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 15/10/2019 بەرانبەر بە 23ی رەزبەری 1398 شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی

خەباتمێدیا: رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 15/10/2019 بەرانبەر بە 23ی رەزبەری 1398 شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
شاندی سازمانی خەبات بە سەرپەرەستی بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و هاورێیەتی بەرێزان خاتوو شیلان محەممەدی و کاک شۆرشی حاجی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد و لەلایەن بەرێز کاک شۆرش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم پێشوازییان لێکرا.
لەودیدارەدا وێرای پیرۆزبایی شاندی سازمانی خەبات بەبۆنەی دەستبەکار بوونی کاک شۆرش ئیسماعیل لەپۆستی وەزیری پێشمەرگە، چەندین باس و تەوەری گرینگی کوردستان و ناوچەکە هاتنە بەرباس و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا.
لەشیکردنەوەی دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە و رەوشی کورد بەگشتی ئاماژە بە دوایین گۆرانکارییەکان کرا و هەروەها وریایی بۆ رووبەرووبونەوە لەگەڵ هەر ئەگەر و مەترسیەک بۆسەر کوردستان درا. لەدرێژەی باس و تەوەرەکان وێرای چەندین پێشنیار و رێگەکار، دیاریکردنی رۆژێک وەک رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن شاندی سازمانی خەبات باسی لێوەکرا کە لەلایەن رێزدار وەزیری پێشمەرگە بەهەند وەرگیردرا.
بەرێز شۆرش ئیسماعیل سپاس و پێزانینی خۆی بە بۆنەی بەشداری چالاکانەی سازمانی خەبات لە شەری داعش دەربری و پێداگری لەسەر یەکریزی و تەبایی و بەهاناهاتنی هێزە سیاسیەکانی کوردستان و جەماوەریی کوردستان بەگشتی کرایەوە و لەکۆتایی دیدارەکە دا شاندی سازمانی خەبات بە رێزەوە بەرێکران.





 

 

 

 


5 ساڵ و 7 مانگ و 29 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەردانی سازمانی خەبات بۆلای وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەردانی سازمانی خەبات بۆلای وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن