زیندانیەکی ماهیدەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، حامد گراوەند، زیندانییەکی خەڵکی کۆهدەشت لە لوڕستان، لە ناڕەزایەتی بە هەڵوەشاندنەوەی داواکاریی مۆڵەتەکەی لە زیندانی قەیماس، ماهیدەشتی کرماشان، بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، دوای دیدارێکی نائومێدکەر لەگەڵ جێگری دادستانی کرماشان بە ناوی "عەینی"، بۆ بەدواداچوونی داواکاریی مۆڵەتەكەی، حامد گەراوەند ڕووبەڕووی سووكایەتی و بێڕێزی لەلایەن ئەو بەرپرسە قەزاییە بووەتەوە. دوابەدوای ئەم هەڵسوکەوتە و هەڵوەشاندنەوەی داواکاریی مۆڵەتەکەی، وەک ناڕەزایەتییەک بە خواردنی ژمارەیەکی زۆر حەب كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.