سیلون ئادەمز، سەرۆکی تازە دەستنیشانکراوی بەشی ئیسرائیل لە کۆنگرەی جیهانی جولەکەکان، ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوەکە لە قودس هۆشداری دا لە بەرامبەر بوژانەوەی ڕێبازە دیپلۆماسییەکانی هاوشێوەی “رێککەوتنی ئەتۆمی ئۆباما” لەگەڵ حکومتی ئێران و داوای “سەرکردایەتی بوێرانە و هەنگاوی یەکلاکەرەوە”ی کرد.ئەم چالاکییە کە لە مۆزەخانەی لێبوردەیی لە قودس بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٣٠٠ سەرکردە و نوێنەری پێکهاتە جولەکەکان لە ٧٠ وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کرد. ئەم کۆبوونەوەیە کە ١٧ەمین کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی جیهانی جولەکەکانە، باڵاترین دەستەی بڕیاردەری ڕێکخراوەکەیە.ئادەمز لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند: نابێت ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی ئەوەی لە سەردەمی باراک ئۆبامادا ڕوویدا قبوڵ نەکەین، ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە تەنها ئەم کێشەیە بۆ ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا جێدەهێڵێت.ناوبراو وتیشی: ئەگەر حکومتی ئێران ڕەتی بکاتەوە بەرنامەی پیتاندنەکەی ڕابگرێت، پێویستە ئیسرائیل بەشداری ئەمریکا بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی بۆردومانی ئامانجدار بۆ کۆتاییهێنان بەو هەڵمەتە، ڕژیمی ئاخوندی ئێران ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک لاوازترە، بەڵام ستراتیژی وەستان و شاردنەوەیان نابێت سەرکەوتوو بێت.