دۆناڵد ترەمپ، لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی خۆی "تروس سۆشیال" نووسیویەتی: دوای گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیی دوو سعاتی لەگەڵ پۆتن، ڕوسیە و ئۆکراین دەستبەجێ دەست بە دانوستانەکان دەکەن بۆ ئاگربەست و لەوەش گرنگتر، کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.ئاماژەی بەوەش کرد، مەرجەکانی ئەم دانوستانە لەنێوان هەردوولادا دەکرێت، بەپێی پێویست، چونکە ئەوان وردەکاریی دانوستانەکان دەزانن کە کەسی دیکە نایزانێت.ترەمپ دەشڵێت: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، هەروەها سەرکردەکانی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فینلاندیان لە پەیوەندیی کردن بە پۆتن ئاگادارکردووەتەوە.دەشڵێت: ڤاتیکان پێشنیازی میوانداریکردنی دانوستانەکانی کردووە و دەڵێت "با پرۆسەکە دەست پێ بکات!"پوتن گفتوگۆی لەگەڵ ترەمپ بە مانادار و ڕاشکاوانە و زۆر بەسوود وەسف کرد.