خانوبەرە لە ئێران بە یۆرۆ و دۆلار بەکرێ دەدرێن
ئاژانسی هەواڵی میزان، دەزگای ڕاگەیاندنی قەزایی ڕژیمی ئاخوندی، نووسیویتی: چاوخشاندنێک بە هەندێک پلاتفۆرمی ئۆنلاین دەریدەخات کە بەشێک لە ڕێکلامەکانی کرێی خانووبەرە بە دۆلار یان یۆرۆ بڵاودەکرێنەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە: لەو ڕێکلامانەدا خانوو لە ناوچەکانی باکووری تاران یان ناوچە شارە تایبەتەکان بەکرێ دەدرێن بە کەسانی بیانی و هاووڵاتیان و بڕی کرێی خانووەکانیش لە دوو هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات تا نزیکەی چوار هەزار دۆلار یان یۆرۆ لە مانگێکدا.