جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی لانی کەم ۱۶۳ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئێران لە ماوەی یەك مانگدا
لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا سزای لەسێدارەدانیی لانیکەم ۱۶۳ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕژیم ئاخوندی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی مەی ٢٠٢٤ لانی کەم ۹۶ حاڵەت واتا ۱۴۳٪ بەرز بووەتەوە. لە ماوەی مانگی مەی ساڵی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی ۶۷ بەندکراو جێبەجێ کرابوو.بە پشتبەستن بە ئامارەكانی ڕیکخراوی ماڤی مروف، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٥دا سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ۱۶۳ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئێراندا جێبەجێ کراوە. لەو مانگەدا، سزای لەسێدارەدانی لانیکەم یەک بەندکراوی سیاسی بەناوی پێدرام مەدەنی خەڵکی تاران کە پێشتر بە تۆمەتی لکێندراوی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کراوە.