ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دیپلۆماتکارێکی ڕژیمی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئاخوندی لە لێواری ڕەتکردنەوەی پێشنیارێکی ئەمریکایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە وتووێژەکانی نێوان دوو حکومت. ئەو کەسە ئاماژەی بەوەشکردووە،ڕژیمی ئاخوندی وەڵامێکی نەرێنی ئامادە دەکات کە دەگاتە ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیارەی ئەمریکا. ناوبراو پێشنیارەکەی ئەمریکای بە "بێ بنەما" ناوبرد و نەک هەر قازانجەکانی حکومتی ئێران لەبەرچاو ناگرێت بەڵکو هەڵوێستی واشنتۆن سەبارەت بە پیتاندنی ئۆرانیۆمیش وەک خۆی دەهێڵێتەوە.پێشنیاری نوێی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕۆژی شەممە لە لایەن وەزیری دەرەوەی عومان کە لە سەردانێکی کورتدا بوو بۆ تاران بە حکومتی ئێرانی دا. عومان ناوبژیوانی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان حکومتی ئێران و ئەمریکا دەکات.لە کاتێکدا ئەمریکا پێداگری لەسەر وەستاندنی پیتاندن لە ئێران و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کردووە، کاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی چەندین جار باسیان لەوە کردووە کە پیتاندنی ئۆرانیۆم هێڵی سوورە بۆ حکومتی ئیران.