بانگهێشتی پازدە چالاکیی سنفی مامۆستایان بۆ دەزگای قەزایی ڕژیم
لە درێژەی فشارەكان بۆ سەر چالاكان و مامۆستایان، ١٥ چالاکیی سێنفیی مامۆستایانی كوردستان بانگهێشتی دادگا كراون. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، محەممەدڕەزا مورادی، سەڵاحەدین حاجی میرزایی، بێهزاد قەوامی، سەیدغەیاس نێعمەتی، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، مەجید کەریمی، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری، ڕزگار حەیدەری و کوروش عیزەتی ئەمینی بانگهێشتی لقی ١٠٩ی دادگای دووی رژیم لە شاری سنە كران.لە بانگهێشتنامەکاندا کە لە ڕۆژی یەكشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بە دەستی ئەم چالاکوانانە گەیشتووە، داوایان لێکراوە لە ١٩ی جۆزەردان لەو لقەدا ئامادەبن. ئەم بانگهێشتە بۆ پێشکەشکردنی کۆتا پارێزنامە ئەنجامدراوە. تۆمەتە لکیندراوەکانی ئەم هاووڵاتییانە “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” ڕاگەیەندراوە.