موجتەبا زارعی ڕایگەیاند؛ دۆخی خولی پێنجەمی دانوستانەکان سەختتر بوو
لە وەڵامی هۆشدارییەکانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی، ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی حکومتی ئێران لە مەجلیس ڕایگەیاند کە 50 هەزار سەربازی ئەمریکی “بەبێ هیچ بەرگرییەک لەژێر تەقەی ڕاستەوخۆی ڕژیمی ئاخوندی دان”. موجتەبا زارعی ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لە بنکەکانیان ٢٠٠ کیلۆمەتر لە ئێمەوە دوورن.ئەو نوینەرە وتیشی: لە ڕابردوودا بنکە ئەمریکییەکان هەڕەشە بوون بۆ سەر ئێمە، بەڵام ئێستا دەرفەتێکە”.سەبارەت بە وتووێژەکانی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و ئەمریکا، زارعی ئاماژەی بەوەدا: ئەوەندەی من ئاگادار بم، دۆخەکان لە خولی پێنجەمی دانوستانەکاندا سەختتر بوون و هێڵە سوورەکانی هەردوولا بەریەککەوتنیان هەیە.