دووشه‌مه‌‌ 

26 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئۆكران ڕایگەیاند فڕۆكەیەكی جەنگی سو-35ـی ڕوسیمان خستەخوارەوە

ئۆكران ڕایگەیاند فڕۆكەیەكی جەنگی سو-35ـی ڕوسیمان خستەخوارەوە
خەبات میدیا

ئۆكران ڕایگەیاند فڕۆكەیەكی جەنگی سو-35ـی ڕوسیمان خستەخوارەوە

سپای ئۆکران، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا لەسەر پلاتفۆڕمی تێلیگرام بڵاویكردەوە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 7ی6ـی 2025، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوی هێزی ئاسمانی بە ئاراستەی کورسک، فڕۆکەیەکی جەنگی سو-35ـی ڕوسی خراوەتەخوارەوە" .
سپای ئۆکران وردەکاری زیاتری نەخستەڕو و تا ئێستاش هێزەکانی ڕوسیە هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە. دەزگای ئاسایشی ئۆکران، هەفتەی ڕابردو هێرشێکی بەرفراوانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر زیاتر لە 40 فڕۆکەی سەربازی ڕوسیە  ئەنجامدا و زیانی بە دەیان فڕۆکەی بۆمب هاوێژی ستراتیژی تو 95 و تو-22ی ڕوسی پێگەیاند یان لەناوی برد ، کە ڕوسیە بۆ هەڵدانی موشەکی دور مەودا بەکاریدەهێنێت.

8 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئۆكران ڕایگەیاند فڕۆكەیەكی جەنگی سو-35ـی ڕوسیمان خستەخوارەوە

ئۆكران ڕایگەیاند فڕۆكەیەكی جەنگی سو-35ـی ڕوسیمان خستەخوارەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن