یه‌ک شه‌مه‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئامریکا هەڕەشە لە سەرەڕۆیی ڕژیمی ئێران دەکات

ئامریکا هەڕەشە لە سەرەڕۆیی ڕژیمی ئێران دەکات
خەبات میدیا

ئەمریکا لە کاتێکدا کە دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ڕژیمی ئێران لە بنبەست نزیک بووەتەوە، ئاخاوتنی لە دژی سەرەڕۆیی ڕژیمی ئێران لە بەرانبەر بەرنامە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئێران، توندتر کردووەتەوە. ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی (سێنتکۆم) پێداگریی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ "کاردانەوەی یەکلاکەرەوە" بۆ ئەوەی ڕژیمی ئاخوندی نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت. هەر لەو پێوەندییەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران لە دانوستان لەگەڵ ڕۆژاوادا "شەڕانگێزتر" بووە. ترەمپ وتیشی: هەڵسوکەوتەکانی ڕژیمی ئێران بە تەواوی جیاوازە لە ڕۆژانی ڕابردوو و بە شەڕانگێزتر و "نائومێدکەر و سەرسوڕهێنەرتر" وەسفی کرد. لە لایەکی دیکەوە ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ لە کۆبوونەوەی لێژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "پلان و بژاردەی" بۆ ترەمپ و وەزیری بەرگری ئامادە کردووە لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێکەوتن لەگەڵ  ڕژیمی ئێران.کۆرێلا وتیشی کە پەنابردن بۆ کردەوەی سەربازی دژ بە  ڕژیمی ئێران ئەگەری هەیە، هەروەها ڕایگەیاند کە گەڵاڵەو بژاردەی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریکا کردووە.هەروەها ڕوونیکردەوە کە دەست و پەیوەندەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە لاوازترین ئاستی خۆیاندان، بەڵام ئاستەنگی سەرەکی حوسییەکانن.

4 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامریکا هەڕەشە لە سەرەڕۆیی ڕژیمی ئێران دەکات

ئامریکا هەڕەشە لە سەرەڕۆیی ڕژیمی ئێران دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن