عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی ئەرتەشی ڕژیم دەڵێت لەلایەن خامنەییەوە ئەرک دار کراوە بۆ تۆڵە کردنەوە.
محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی رژیمی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە وەڵامێکی پڕ لە ژان و سزایەکی توندمان دەبێ بۆ ئیسرائیل.
هاوکات بەپێی هەواڵەکان ڕژیمی ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، هێرشی هەوایی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەست پێکردوە.
لە ئەمانی پێتەختی ئۆردۆن زەنگی مەترسی لێدراوەو هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەڵێت درۆنەکانی ڕژیمی ئێرانی تێکشکاندوە. هەروەها وتیشی کە ئامریکا یارمەتیدەر دەبێ بۆ تێکشکانی هەموو هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل.
سازمانی دەنگ و ڕەنگی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە موساد پەدافەندی هەوایی ڕژیمی ئێرانی لەناوخۆی وڵات لەنێو بردووە.
عەلائەدین بروجردی، نوێنەری مەجلیسی ڕژیم و ئەندامی کومیسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکی ڕژیم، وتی کە دانوستانەکان چیتر بەڕێوە ناچێ.