بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ۲۴ی جۆزەردانی ۱۴۰۴، شەپۆلێکی نوێی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل ناوچەکانی ناوەڕاستی تارانی کردە ئامانج، لەوانە گۆڕەپانی ئینقلاب و شەقامی وەلی عەسر. ڕاپۆرتە گشتییەکان و وێنە بڵاوکراوەکان، چەندین تەقینەوە و دوکەڵی تۆخ لە ناوچە قەرەباڵغانەی ناران نیشان دەدەن. لە هەمان کاتدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مێهراباد بۆ دووهەمین جار لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا هێرشی کرایە سەر. سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لە بیستنی تەقینەوەی دەنگی بەرز و چالاککردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کردووە.