بەپێی چەند وێنەو ویدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراونەتەوە، هاوکات لەگەڵ هێرشە قورسەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازی و ئەمنییە هەستیارەکانی ڕژیم لە تاران، لە باکووری شارەکەوە بە تایبەت لە دەوروبەری وێلەنجەک، زەعفەرانیە و نیاوەران، خەڵک بە ژەنینی مۆسیقاو سەما کردن و وتنەوەی دروشم دژی خامنەیی ئاهەنگی کۆتایی هاتنی دیکتاتۆریەتی ڕژیمی ئێران دەگێڕن. هەروەها چەند شوێنێک لە تاران، خەڵک لەسەر بانی خانوەکانیان، دروشم دژ بە خامنەیی ئەدەن خوازیاری کۆتایی پێهاتنی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێرانن.