بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی تاران، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی پەیوەستن بە چوارڕێیانی ئەفسەرییە و ناوچەی کۆشکی فیروزە، کە لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج، ناوەندەکانی سەر بە یەکەکانی سەرکوتی ڕژیمی ئێران بوون، لەوانەش پادگانی سەربازی و دامەزراوەکانی پەیوەست بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، کە لەم هێرشانەدا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
ناوچەی کۆشکی فیروزە کە بە پادگانی سەربازی و ناوەندی گرتووخانەکانی ژێر دەسەڵاتی سپای ترۆریستی پاسداران ناسراوە، پێشتر وەک یەکێک لە ناوەندەکانی سەرکوتی خۆپیشاندەران ناوزەد کرابوو.