بەڵگەنامەکان ئاشکرای دەکەن دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژیم لەلایەن ئیسرائیل تێکشکاون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سپای
ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، واتەتا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر کە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هاوێژرابوون، ڕێگرییان کردووە و لەناویان بردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سپای ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئەنجامدراوە، کە بریتین لە فڕۆکەکانی ئێف ١٦، ئێف ١٥ و ئێف ٣٥، هەلیکۆپتەری شەڕکەر، سیستەمی بەرگری ئاسمانی پەیکانی ٣ و فاخێن داوود و کەشتی مووشەک هاویژی دەریایی لەناوبراون.