دوای هێرشە توندەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوەند و دامەزراوەکانی سپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرچاوە ناوخۆییەکان و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە تەورێزەوە ڕاپۆرتیان کردووە کە سپای ئیسرائیل و هێزەکانی ئەرتەشی ئەو شارە بە کردەوە ڕووخاون و هیچ بەرخۆدانێک نیشان نادەن.
بەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکان، خەڵکی تەورێز لە شەقامەکاندا ئامادەن و باس لە بۆشایی نەبوونی هێزەکانی حکومەت دەکەن لەو شارەدا. دەوترێت زۆرێک لە بنکە و دامەزراوە سەرەکییەکانی سپای پاسداران لە ناوچە ئامانجدارەکان بە تەواوی لەناوچوون، لەنێویاندا فڕۆکەخانەکان و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ڕژیمی ئێران.
ئەم ڕاپۆرتانە لە کاتێکدا بڵاودەکرێنەوە کە ئەگەری هەڵاتنی خانەوادەی بەرپرسانی پلە باڵای سپای پاسداران و بەرپرسانی سەرەکی ڕژیم زیاتر بووە.