ئێستا شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکان لە ئێران دەستی پێکردووە. بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان، تەقینەوە لە ناوچەی ئیسلام ئاباد غەرب سەر بە پارێزگای کرماشان ڕاگەیەندراوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە بیستنی دەنگی تەقینەوە بەرزەکان و چالاکیی بەرگری ئاسمانی لەو ناوچەیە کردووە.
هەروەها بەرگری ئاسمانی پادگانی ئیمام ڕەزا لە مەراغە لە کاردانەوە بە شەپۆلی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل چالاک کرا. سەرچاوە خۆجێییەکان هەواڵی بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوەیان لە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوکردەوە.