یه‌ک شه‌مه‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاسمانی بۆكان لە ژێر هێرشی ئیسرائیل

ئاسمانی بۆكان لە ژێر هێرشی ئیسرائیل
خبات میدیا

ئاسمانی شاری بوکان لە پارێزگای ورمێ شاهیدی هێرشەکانی سپای ئیسرائیل بوو کە جارێکی دیکە لاوازیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی حکومەتی ئێرانی نیشان دا.
ئەو دیمەنانەی کە لەلایەن هاووڵاتیانی بۆكانەوە نێردراون، هاوێژەرەكانی ئیسرائیل لە ئاسمانی ئەم شارەدا دەردەخەن، لە کاتێکدا بەرگریی ئاسمانی، بە تەقەی بێ ئامانج و پەرشوبڵاو، نەک هەر نەیتوانی هەڕەشەکە بەرپەرچ بدەنەوە، بەڵکوو ترس و دڵەڕاوكێیان لە شارەكە دروست كردووە.
شارەکانی ڕەوانسەر، جەوانرود و ئیسلام ئاباد غەرب لە پارێزگای کرماشان لە ئێستادا شایەتحاڵی تەقەی بێ ئامانجی بەرگرییەکانی ڕژیمی ئێرانن.
سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لە بیستنی تەقینەوەکان کردووە لە تەقەی  بێ ئامانجی بەرگرییە ئاسمانییەکان، کە نەک هەر نەیتوانیوە ڕێگری لە لێدانیان بکات، بەڵکو تەنیا بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ و نائەمنی لەنێو خەڵکدا.

15 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاسمانی بۆكان لە ژێر هێرشی ئیسرائیل

ئاسمانی بۆكان لە ژێر هێرشی ئیسرائیل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن