کازم غەریبادی، جێگری وەزیری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئێران لە وتەیەکیی هەڕەشەیانەدا ڕایگەیاند کە لەمەودوا بەهۆی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ڕژیمی ئێران، پێشوەختە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چالاکییە ئەتۆمییەکانیان ئاگادار ناکەنەوە”. ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی چیتر وەک جاران نابێت و ئەگەر میکانیزمی دەستپێکردن چالاک بکرێت، ئەوا لە NPT دەکشێینەوە.