میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە هۆی هێرشی مووشەکی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون، کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە بەرانبەر دا بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە هێرشەکانی ئەمشەوی ئیسڕائیل بۆ سەر تاران، وەزارەتی بەرگری و بارەگای پڕۆژەی ئەتۆمی و تاقیگە ئەتۆمییەکان و دامەزراوە نەوتیەکانی کردە ئامانج.