سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بە ٥٠ فڕۆکەی جەنگی هێرشیان کردووەتە سەر ژێرخان و ئامانجە پەیوەندیدارەکان بە بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران لە تاران و زیاتر لە ٨٠ ئامانجیان پێکاوە، لەوانە بارەگاکانی وەزارەتی بەرگری حکومەتی ئێران، بارەگای سێپەند لە بەرنامە ئەتۆمییەکە و ئامانجەکانی دیکە کە ڕژیمی ئێران ئەرشیفی ئەتۆمی خۆی لێ شاردبووەوە.
لە بەیاننامەکەدا زیادی کردووە: سپای ئیسرائیل بەردەوامە لە توندترکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر هەڕەشە ئەتۆمییەکەی حکومەتی ئێران، لە دڵی دەدات و لە توانا و پێکهاتە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی چەک بێبەشی دەکات.
سپای ئیسرائیل: لە ماوەی سێ ڕۆژدا هێرشیان کردە سەر ۱۷۰ ئامانج و ۷۲۰ ژێرخانی سەربازی لە ئێران.