دووشه‌مه‌‌ 

26 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زۆری نەماوە تاران بکرێتە بەیروت

زۆری نەماوە تاران بکرێتە بەیروت
خبات میدیا

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: ڕێبەری ڕژیمی ئێران خەریکە تاران دەکاتە بەیروت.
ڕۆژی یەکشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ژمارەیەک لە وەزیرانی کابینەکەی، ناوچە زیانلێکەوتووەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردووی ڕژیمی ئێرانیان بۆ سەر تەلئەڤیبی پایتەخت و چەند شوێنێکی دیکە، بەسەر کردەوە. 
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە یەکێک لە شوێنە زیانلێکەوتووەکان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژی ئێران باشتر لەوەی پلانی بۆ دانرابوو، بەڕێوە دەچێت و بەردەوامیش دەبێت. 
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وتیشی: هێرشەکانمان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران، کارگەکانی بەرهەمهێنانی چەک و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، زۆر بەهێز و سەرکەوتوو بوون. ئاماژەی بەوەش دا خامنەیی خەریکە تاران دەکاتە بەیروت و خەڵکەکەی دەکاتە بارمتە.

14 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زۆری نەماوە تاران بکرێتە بەیروت

زۆری نەماوە تاران بکرێتە بەیروت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن