دووشه‌مه‌‌ 

26 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیم داوا لە قێبریس دەکات بێتە نێوەندگیر

ڕژیم داوا لە قێبریس دەکات بێتە نێوەندگیر
خبات میدیا

نیکۆس کریستۆدۆلیدس، سەرۆکی قێبریس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕژیمی ئێران داوای لە وڵاتەکەی کردووە پەیامێک بە ئیسرائیل بگەیەنێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
کریستۆدۆلیدس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی ئەو کارە دەکات. ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاربوو ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامبدات.
کریستۆدۆلیدس وتیشی: دەمەوێت دووپاتی بکەمەوە کە ڕۆڵی قوبرس لە ناوچەکە و تایبەتمەندی ئێمە ئەوەیە کە لەگەڵ هەمووان قسە دەکەین و هەوڵ دەدەین تا دەتوانین پەیامەکان بگەیەنین و هەلومەرجێک بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە سەختە دروست بکەین.
میدیاکانی ئیسرائیل چەند سەعاتێک لەمەوبەر ڕایانگەیاند کە سەرۆکی قێبریس ڕایگەیاند کە بەنیازە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیامی مەسعوود پزشکیان سەبارەت بە “کۆتایی شەڕ” بگەیەنێتە نەتانیاهۆ.

13 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیم داوا لە قێبریس دەکات بێتە نێوەندگیر

ڕژیم داوا لە قێبریس دەکات بێتە نێوەندگیر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن