ئەنجامدەری دەیان تاوانی دژ بە گەلانی ئێران دوای هێرشی ئیسرائیل بە سەختی بریندار بوو.
ڕاپۆرتەکانی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەحمەد ڕەزا ڕادان، فەرماندەی گشتی هێزی پۆلیسی ڕژیمی لە هێرشی ئەم دواییەی ئسریئیل بۆ سەر یەکێک لە بارەگاکانی تاران بە سەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ڕادان وەک یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی سەرکوت لە ڕژیمدا ساڵانێکە بە تۆمارێکی قورس لە تاوان، شکەنجە و کوشتن لە یادەوەری گەلی ئێراندا تۆمار کراوە.
ڕادان فەرماندەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ۸۸ و یەکێک لە بەرپرسە ڕاستەوخۆکان لە گرتن و شکەنجەدانی گەنجانی کەهریزاک.
داڕێژەر و جێبەجێکاری پلانەکانی سوکایەتیکردن و توندوتیژی دژی ژنان لە ڕێگەی گەشتی بەناو ئیرشاد، فەرماندەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ساڵی ١٤٠١؛ دەرکردنی فەرمانی تەقەکردن لە کەسانی سێڤیل لە شەقام، باسکی خیانەتکارانەی ئیتلاعاتی – ئەمنیەتی ڕژیم لە سەرکوتکردنی چالاکانی مەدەنی، کرێکاران، ڕۆژنامەنووسان و خوێندکاران و هەزاران تاوانی دیکە.