لە یەکێک لە وردترین هێرشەکانی ئەمڕۆی سپای ئیسرائیل، بارەگای سەرەکیی خاتەم ئەلئەنبیا کە قۆڵی ئابووری و ئەندازیاری سپای ترۆریستی پاسدارانە، کرایە ئامانجی سپای ئیسرائیل و زیانێکی زۆری پێگەیشت. باڵەخانەکە لە ناوەڕاستی تاران لە هێرشەکەدا نزیک بوو بە تەواوەتی وێران ببێت و بەشێکیشی داڕما.
بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا بە بەهای زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار پڕۆژەکانی، بە دامەزراوەیەکی سەرەکی دادەنرێت لە دابینکردنی دارایی سپای پاسداران و دەربازبوون لە سزاکان و بنیاتنانی ژێرخانی سەربازی و مووشەکی ڕژیم.
والید گادبان، وێنەیەکی باڵەخانە وێرانکراوەکەی بڵاوکردەوە، نووسیویەتی واتە: شتگەلێک هەن کە هەرگیز نابێت ئاوەدان بکرێنەوە.
میدیا ئەمنییەکان هۆشدارییان داوە؛
ئەگەر ئەم ناوەندە ترۆرە ئاوەدان بکرێتەوە، وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و توندمان دەبێت.