دووشه‌مه‌‌ 

26 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ۱۴ زانای ئەتۆمی ڕژیم لایەن ئیسرائیلەوە

کوژرانی ۱۴ زانای ئەتۆمی ڕژیم لایەن ئیسرائیلەوە
خبات میدیا

دوابەدوای  تەقینەوەی چەند ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە تاران، سەرچاوە ناوچەییەکان ڕایانگەیاند کە لە ڕۆژی هەینیەوە لانیکەم ١٤ زانای ئەتۆمی ڕژیمی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون. هەروەها میدیا ناوخۆییەکانی ئێران تەقینەوەیەکی بەربڵاوی ناوچە جۆربەجۆرەکانی پایتەختیان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، دوو سەرچاوەی ناوچەیی ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە لە ڕۆژی هەینیەوە لانیکەم ١٤ زانای ئەتۆمی حکومەتی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون. بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ژمارەیەک لەو کەسانە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کراونەتە ئامانج.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئێرانی بە ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیرنای ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی لە تاران پەنای بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بردووە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی یەکشەممە پێنج بەستەی تەقەمەنی لە ناوچە جیاجیاکانی تاران تەقێنراونەتەوە.
هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە تەقینەوەیەکی دەنگ بەرز لە نزیک باڵەخانەی مەجلیسی ڕژیم دەکەن کە چەند خولەکێک پێش ئەو تەقینەوەیە سیستەمی بەرگری ئاسمانی حکومەتی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل چالاک کرابوو.

9 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی ۱۴ زانای ئەتۆمی ڕژیم لایەن ئیسرائیلەوە

کوژرانی ۱۴ زانای ئەتۆمی ڕژیم لایەن ئیسرائیلەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن