هێرشی قورسی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و ناوەندە سەربازییەکان لە بیدگنە، شەهریار، ئەندیشە و بنکەی تارانی موقەدەم بەردەوامە.
دەنگی تەقینەوە بەردەوامەکان لە بیدگەنە و کەرەج دەبیسترێت.
شوێنە سەربازییەکانی دەوروبەری کەرەج لەژێر بۆردومانی قورسدان.
هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر پێگەی ئەتۆمی فۆردۆ ڕاگەیندراوە.
ئاسمانی ڕۆژئاوای تاران نائارام و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی بە بەردەوامی دەفڕن.
بەرگری ئاسمانیی عێراقیش لە دوای ئەگەری دزەکردن چالاک کراوە.
حکومەتی ئێران تا کۆتایی حەتوو تارانی بە "نائارام" ڕاگەیاند و کارکردنی لە دوورەوەی کارمەندانی دەزگای جێبەجێکردن تا ١٨ی جۆزەردان درێژکردەوە.
سەرچاوەکان دەڵێن ڕۆژئاوای ئێران لەژێر قورسترین هێرشی ئیسرائیلدا.