لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، هەندێک سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری دیکتاتۆری ڕژیمی ئێران و خانەوادەکەی، ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی جۆزەردان، بۆ بنکەیەکی ژێرزەمینیی لە تاران گواسترانەوە.
دوو سەرچاوە کە لە ناوخۆی ئێرانەوە ئاگاداریان داوە، ڕایانگەیاندووە کە خامنەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، چەند سەعاتێک دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی ژێر زەوی لە "لەویزان"، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی تاران.
سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە هەموو ئەندامانی خانەوادەی خامنەیی بە موجتەبای کوڕیشەوە لەگەڵیدان.
ئەو ڕاپۆرتانە لە کاتێکدا بڵاوکرانەوە کە موحسین ڕەزایی، ڕایگەیاندوە کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.
ڕەزایی هەروەها زیادی کرد: ڕژیمی ئێران ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی پلانەکانی ئیسرائیل کە لە داهاتوودا ئاشکرای دەکات.