بەهۆی شەڕ و ململانێ لەنێوان ڕژیمی ئێران و ئیسرائیل، نرخی تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بازرگانانی دراو و خاوەن نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێران ڕایانگەیاندووە، تمەنی ئێرانی نزیکەی 13.6%ی بەهای خۆی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە.
سکای نیوزی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو سەکۆ سەرەکیانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی جووڵەی وردی نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دراو پیشان دەدەن "لە ژێر سانسۆردان".
بازرگانانی دراو دەڵێن دەسەڵاتداران بەهۆی نیگەرانیان لە دۆخی ئابووری دەستوەردانیان لە بازاڕ کردووە، ئاماژە بەوەشدراوە، لە بازاڕی ڕەشدا، ئێستا بەهای یەک یۆرۆ زیاتر لە ١٠٠ هەزار تمەنە.
تمەنی ئێرانی بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی چەند ساڵی ڕابردوو بەهای خۆی لەدەستداوە، ئێستاش بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە و نەبوونی متمانە بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی، بەهاکەی زیاتر دابەزیوە.