بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ڕژیمی ئێران بە "ڕەشاتودەی"ی ڕاگەیاند کە ڕژیم ئامادەیە بۆ شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ ئیسرائیل، سەرەڕای چوارەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ئێران کە بووەتە هۆی کوژرانی زۆرێک لە فەرماندە سەربازییەکانی ڕژیم.
ئەو بەرپرسە بە ڕەشاتودەی ڕاگەیاندووە، ڕژێم خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی "ماشینی جەنگی ئیسرائیل ڕابگرێت".
ئەو بەرپرسە زیادی کرد: حکومەتی ئێران بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادەیە و پێداگری لەسەر ئیرادەی ڕژیمی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل کردەوە.
ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بە لیستێکی بەرفراوان کرد لە ئامانجەکانی حکومەتی ئێران لە ئیسرائیل، لەوانە حەشارگەی سەرکردەکانی حکومەتی ئیسرائیل، دامەزراوەی وزە، کارگەکانی دروستکردنی فڕۆکەی سەربازی، ژێرخانی گرینگی فەرماندەیی لەخۆ دەگرێتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی هێرشەکانی ڕژیمی ئێران ناوچەی نیشتەجێبوون و خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج.