بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۶ی جۆزەردان، گەڕەکەکانی دۆڵەت ئاوا، دیزڵ ئاوا و نزیک نەخۆشخانەی فارابی لە کرماشان، لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج.
سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژیمی ئێران بە دامەزراندنی کۆگای مووشەک لە دڵی ناوچەکانی نیشتەجێبوون و نزیک لە شوێنە مەدەنییەکانی وەک نەخۆشخانە، خەڵکی بێتاوانی وەک سپەری ئینسانی بەکارهێناوە. ئەو کردەوه نامرۆڤانه که پێشتر له ڕێگەی میدیاکانی دەرەوەی ئێران، بە خەڵکی ئێران ڕاگەیاندرابوو، ژیانی خەڵکی سڤیل بەجۆرێکی جددی خستوەتە مەترسیەوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە لە دوێنێوە هەواڵی گواستنەوەی مووشەکی بالیستیک بۆ گەراجەکانی نیشتەجێبوون لە دیزل ئاباد بڵاوبووەتەوە و دانیشتووان ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن.