تۆڕی هەواڵی حکومەتی "خبر" ، ڕایگەیاند کە سەرهەنگ ئەسغەر شامی لە هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای پۆلیسی تارانی گەورە کوژراوە. دوێنێ، میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویان کردەوە کە "فڕۆکەیەکی مایکرۆ، بەر بارەگای پۆلیسی تارانی گەورە کەوتووە، بەڵام ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیس ڕایگەیاندووە، زیانەکان "کەمن" و تەنیا بەشێک لە ئەفسەرانی پۆلیس برینداربوون.
دەوترێت یەکەکانی ئۆپەراسیۆنی مۆساد لە ناوخۆی وڵاتدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مایکرۆپڕۆسێسەر هەڵدەکەن بۆ هێرشکردنە سەر بینا گرنگە سەربازی و هەواڵگری و ئەمنییەکان یان کوشتنی هەندێک فەرماندە و کەسی گرنگی بەرنامە ئەتۆمییەکەی حکومەتی ئێران.
ئەسغەر شامی بەرپرسی پێشووی ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ئیتلاعاتی تاران بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە پلە و ئۆرگانی کاری ناوبراو زانیاریەک نییە.